ئه‌مساڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له قۆناغی 8 یانه‌دا ماڵئاوایی له چامپیۆنس لیگی یانه‌كانی ئه‌وروپا كرد، ریاڵ پار جامی پاڵه‌وانی ئه‌م خوله گرنگه‌ی به‌رز كردبووه و له یاریی كۆتاییدا 2-0 له بروسیا دۆرتمۆند-ی برده‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ریاڵ و دۆرتمۆند-یش له‌م قۆناغه‌ی یارییه‌كانه‌وه، ماڵئاواییان له‌م پاڵه‌وانێتییه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا كرد و دۆرتمۆند-یش به‌ده‌ستی بارسیلۆنا كرایه ده‌ره‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌وردی چاوێك به مێژووی یانه‌كاندا بخشێنین له به‌شدارییكردنیان له خوله ناوخۆییەکان و خوله‌كانی ئه‌وروپادا، به تایبه‌تیش له چامپیۆنس لیگدا، ئه‌وا هه‌موو یانه ناوداره‌كان به به‌هاری به‌شدارییكردنیاندا تێپه‌ڕده‌بن و دواتر پایزی به‌شدارییكردنیان دێت، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه‌مان، یانه زۆرن كه له چامپیۆنس لیگدا ماوه‌یه‌ك ده‌گه‌نه لووتكه و دواتر داده‌به‌زن و ناتوانن ته‌نانه‌ت بگه‌نه قۆناغی گروپه‌كان و تا ئه‌وه‌ی له به‌شدارییكردنیش تیایدا بێ به‌ش ده‌بن، نموونه‌ی یه‌كجار زۆرمان هه‌یه، له‌وانه مان یونایتد و چێڵسی و ئه‌ی سی میلان و زۆر یانه‌ی تر، ئەمساڵ ریاڵیش لە هەمان بار‌و دۆخدایە و
ئه‌م وەرزە نه‌یتوانی ئه‌و ئاسته پێشكه‌ش بكات كه لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرا، هۆكار زۆرن، به‌ڵام به‌كورتی :
*كه‌لله ره‌قی پێرێزی سه‌رۆك و ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ر له هێنانی یاریزان بۆ تیپه‌كه، ته‌نیا هیوایان مباپێ بوو كه به‌به‌بێ هیچ بڕه بۆندێك له پاریسه‌وه هێنایانه ریاڵ، به‌ڵام ئه‌م نه‌یتوانی باری گلاوی یانه‌كه راست بكاته‌وه و هیچ ئیزافه‌یه‌كی بۆ تیپه‌كه نه‌بووه.
*پێكانی یاریزان، وه‌ك ئاشكرایه پێكانه‌كانی ریاڵ مه‌درید كاریگه‌ریی زۆریان هه‌بووه، پێكانه‌كانیش زۆر جار كۆرتوا و دواتر میلیتاو و كارفاخال و ئالابا و چه‌ند یاریزانێكی تری گرته‌وه، ئه‌مانه‌ش یاریزانانی كاریگه‌ری تیپه‌كه‌ن، به تایبه‌تی میلیتاو و كارڤاخال، به‌ڵام پێرێز و ئه‌نچیلۆتی راهینه‌ر هیچ هه‌وڵێكیان نه‌دا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی جێگاكانیان، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ تیپه‌كه دروستكرد.
*كاسیمیرۆ و تۆنی كروس هۆكارێكی تری خراپی ئاستی ئه‌م تیپه‌ن، كاتێك پێرێز زۆر بێمنه‌تانه كاسیمیرۆ ده‌فرۆشێت به مان یونایتد و دواتریش ده‌سته‌به‌رداری كروس ده‌بێت و بڕیاری وازهێنان له یارییكردنی قبوڵ ده‌كات، كێشه‌ی گه‌وره بۆ تیپه‌كی دروست ده‌بێت و تا ئێستاش ئه‌م تیپه و راهێنه‌ریش نه‌یانتوانیوه جێگاكانی ئه‌م دوو یاریزانه پڕبكه‌نه‌وه و جێگاكانیان تائێستاش به‌تاڵ دیاره.
*له‌مانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی ریاڵ مه‌درید به ته‌مه‌نن، له‌وێنه‌ی ڤاسكێز و مۆدریچ و چه‌ند یاریزانێكی تر، به‌پێچه‌وانه‌ی یانه‌یه‌كی وه‌ك بارسیلۆناوه كه ئه‌مساڵ زۆرترین یاریزانی لاو له تیپه‌كه‌دا ده‌بینرێت.
ئه‌مانه به‌كورتی ئه‌و هۆكارانه بوون كه وایكردووه ئه‌مساڵ ریاڵ مه‌درید وه‌ك ساڵانی رابردوو نه‌بینرێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌م وه‌رزه وه‌رزێكی ده‌ست به‌تاڵی ئه‌م یانه‌یه بێت به‌وه‌ی به‌هیچ نازناوێكی
ئه‌مساڵ شاد نه‌بێت.