یادی شەهید هەڵمەت

05:58 - 2025-04-21
کەلتور
41 جار خوێندراوەتەوە

نازدار محەمەد*
شەهید بەكر محەمەد فەرەج حەسەن ناسراو بە هەڵمەت، لە دایكبووی ساڵی 1968ی گوندی (شەدەڵە)ی سەر بەناحیەی سورداشی قەزای دوكانە، لە تەمەنی مێردمنداڵییەوە ئاشنای بارودۆخی گەلەكەی بووە و هەستی نیشتمانپەروەریی لە دڵ و دەروونیدا گەشەی كردووە.
ئەگەرچی خوێندكارێكی زیرەك بووە، بەڵام بەهۆی هەژاری و هەلومەرجی ئەوكاتەوە نەیتوانییوە درێژە بەخوێندن بدات و تەنیا قۆناغی سەرەتایی تەواوكردووە.
ساڵی 1983 پەیوەندیكردووە بە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە و ساڵی دواتر بووە بە پێشمەرگە لە كەرتی 3ی تیپی مەڵبەندی دوو.
پێشمەرگەیەكی قارەمان و خۆڕاگری ئەم نیشتمانە بوو، بەشداریی چەندین نەبەری و چالاكی پێشمەرگانەی كردووە، لەوانە: شەڕی سەرجادەی گوندی موغاغ- سلێمانی، شەڕەكانی گەرمیان، داستانەكانی دابان- هەلاج،  قەیوات- ماوت، رزگاری.
لە داستانی رزگاریدا و  لەكاتی پاكکردنەوەی زنجیرە شاخی پیرەمەگروون، لە (قوڵەسەوز) رۆژی 14/4/1987 لەگەڵ هاوڕێیەكی بەناوی شۆڕش، شەهیدكران.
*خوشكی شەهید

بابەتە پەیوەندیدارەکان