هەر بەو بۆنەیەوە، د. لەتیف رەشید سەرۆک كۆمار، پەیامێكی سەرەخۆشی بڵاوكردەوە، ئەمە دەقەكەیەتی:
بە خەمێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پاپا فرانسیسمان پێگەیشت كە كاریگەرییەكی لەبیرنەچووی بەجێهێشت لە پابەندبوون بە هەڵوێستە مرۆییەكان و رەتكردنەوەی جەنگ و توندوتیژی، بانگەشەی ئاشتی و پێكەوەژیان لەنێوان هەموو گەلاندا.
بە كۆچی دواییان هەموو جیهان كەسایەتییەكی ئایینی و مرۆڤدۆستی بێهاوتای لەدەستدا كە لەماوەی ژیانیدا خزمەتێكی گەورەی بە پرسەكانی ئاشتی و لێبوردەیی ئایینی كردووە.
سەرەخۆشی لە كڵێسای كاسۆلیكی و مەسیحییەكان و هەموو جیهان دەكەین بەبۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتیی پیرۆزیان و بەزەیی و سۆز بۆ رۆحیان.