نیوەی داهاتی نانەوتیی هەرێم رەوانەی بەغدا کرا

12:24 - 2025-04-22
عیراق
73 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ. 
ڕۆژی سێشەممە  بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازاری ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی ( ٤٨،٢٠٥،٧٦٥،٠٠٠ ) چل و هەشت ملیارو دوو سەدو پێنج ملیۆن و حەوت سەدو شەست و پێنج هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق. 
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٢ ی نیسانی ٢٠٢٥

بابەتە پەیوەندیدارەکان