بە پێی راپرسییەك، كە بانكی ناوەندیی ئەوروپا ئەنجامی داوە، رێژەی هەڵاوسان لە ناوچەی یۆرۆدا دەگاتە ئاستی %2.2 و بۆ ساڵی 2026یش لە ئاستی %2دا جێگیر دەبێت.
ئەم پێشبینییە تازەیەی رێژەی هەڵاوسانی ناوچەی یۆرۆ، كەمێك بەرزترە لە پێشبینییەكانی پێشوو، كە ئاماژەیان بۆ ئەوە دەكرد، لە ساڵی 2025دا هەڵاوسان %2.1 دەبێت و ساڵی دواتریش واتە 2026 رێژەی %1.9یان دانابوو.
CNN