فلاشی ئابووری

جەنگی بازرگانی لەگەڵ چین بەردەوام نابێت

10:14 - 2025-04-24
ئابووری
25 جار خوێندراوەتەوە

سكۆت بیسنت وەزیری خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند: ئەو رووبەڕووبوونەوەیەی ئەمریكا ئێستا لەگەڵ چین هەیەتی لە بواری باج و گومرگدا هەمیشەیی نابێت و چاوەڕوان دەكرێت دۆخەكە هێوربوونەوە بە خۆیەوە ببینێت.
ئەم قسانەی بیسنت بەشێك بوو لە وتارەكەی، كە لەبەردەم بانكی (جەی پی مۆررگان چەیس)ی ئەمریكی پێشكەشی كرد و تیایدا ئاماژەی بەوەكرد، كە تا ئێستا دانوستان لە نێوان ئەمریكا و چیندا دەستی پێنەكردووە و ئەگەر بشكرێت، ئاسان نابێت.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان