كۆمپانیای نیسان مۆتۆڕ رایگەیاند: بە نیازە لە ساڵی 2026دا بڕی 1.37 دۆلار بخاتە وەبەرهێنانەوە لە چین، بۆ ئەوەی پێگەی خۆی لەو وڵاتەدا بەهێز بكات، كە گەورەترین بازاڕی ساغكردنەوەی ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا.
ستیڤن ما، بەرپرسی كۆمپانیای نیسان لە چین لەوبارەیەوە وتی: كۆمپانیاكەیان پلانی درێژخایەنی هەیە بۆ دەستڕاگەیشتن بە بازاڕە گرنگەكانی جیهان، بە تایبەتیش لە دوای هەڵایسانی جەنگی بازرگانی لەلایەن ئەمریكاوە.
CNN