وه‌فدی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌ واشنتۆن

10:30 - 2025-04-27
ئابووری
23 جار خوێندراوەتەوە

ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عیراق و سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی عیراق و وه‌فدێكی هاوڕێیان رۆژی شه‌ممه‌ به‌شدارییان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌هاره‌ی ساڵانه‌ی بانكه‌كان و سندوقی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ختینه‌دا له‌ واشنتۆن كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ئابووریی جیهان كرا و به‌شێكی گفتوگۆكانیش تایبه‌ت بوو به‌ دۆخی ئابووریی عیراق و هه‌وڵه‌كانی عیراق له‌ بواری گۆڕینی سیستمی بانكییه‌كه‌ی و سیستمی نوێی ئه‌لیكترۆنی، له‌گه‌ڵ ئاست و ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌ عیراقدا.
به‌غداد ئه‌لیه‌وم

بابەتە پەیوەندیدارەکان