كۆمپانیای ماكدۆناڵدزی ئه‌مریكی، كه تایبه‌ته به دروستكردنی خواردنه خێراكان، داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی فیدراڵی روسیا كرد بۆ تۆماركردنی مافی خاوه‌ندارێتی و برانده‌كه‌ی له بازاڕی روسیادا.
ماكدۆناڵدز، كه لقی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان هه‌یه، به‌م داواكارییه‌ی به نیازه لقه‌كانی له شاره‌كانی روسیادا بخاته‌وه‌گه‌ڕ، كه بازاڕێكی فراوان و پڕ قازانجه و له‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ی دواییدا به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر روسیا، له‌و بازاڕه كشابۆوه.
روسیا ئه‌لیه‌وم