خەرجیی سەربازی لە جیهاندا زیادیكردووە

10:02 - 2025-04-29
ئابووری
35 جار خوێندراوەتەوە

پەیمانگای ستۆكهۆڵمی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ئاشتی لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردەوە، خەرجیی سەربازی وڵاتانی جیهان لە ساڵی 2024دا گەیشتۆتە 2.72 تریلۆن دۆلار، كە بەراورد بە ساڵی پێشتر بە رێژەی %9.4 زیادیكردووە.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ئاڵۆزییە جیۆپۆلەتیكییەكانەوە ساڵی 2024 زیاتر لە 100 وڵات خەرجییە سەربازییەكانیان زیادكردووە و بە گشتیش ئەم زۆربوونە لە خەرجیی سەربازیدا، گەورەترین زیادكردنی خەرجیی سەربازییە، كە لە دوای جەنگی ساردەوە رووی دابێت.

سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان