له یاریی نه‌ورۆز و زاخۆدا كه یه‌كێك بوو له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 29 -ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عیراق و له یاریگای نه‌ورۆز له شاری سلێمانی كرا، یارییه‌كه له ده‌قیقه‌ی 80 -وە، له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت و هانده‌رانی هه‌ردوو یانه پشێوی و شه‌ڕ و نا ئارامی له یاریگادا دروست ده‌كه‌ن و زیانی زۆر به‌ر یاریگا و كورسییه‌كانی دانیشتنی هانده‌ران ده‌كه‌وێت و چه‌ندین كه‌سیش له هه‌ردوولا بریندار ده‌بن و یارییه‌كه‌ش ته‌واو نەکرا.
عه‌قید دلێر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د رێكخه‌ری ئه‌منی یاریگا له یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراق، كه‌سی یه‌كه‌میی سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌منی یاریگاكه بوو، نه‌ك له‌م یارییه، بەڵکو له چه‌ندین یاریی گرنگی تری كوردستاندا و له‌م خوله‌دا به تایبه‌تی، ئه‌م ئه‌ركه‌ی له لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراقه‌وه پێ ده‌سپێردرێت، بۆ زانیاریی ورد له‌سه‌ر روداوه‌كان و هۆكار و ئه‌نجامه‌كانی، ستادیۆم چه‌ند پرسیارێكی لێ‌كرد و ئه‌و‌یش به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی داینه‌وه:
*كێشه و نائارامی و شه‌ڕەكه چۆن دروستبوو؟
-تا ده‌وروبه‌ری ده‌قیقه‌ی 80 -ی یارییه‌كه، یاریی زۆر به باشی و بێ هیچ كێشه‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌چوو، هه‌ردوولا به بێ گۆڵ یه‌كسانبوون، به‌ڵام ئا له‌و ساتانه‌دا، زاخۆ گۆڵێك ده‌كات، به‌ڵام گۆڵه‌كه به‌هۆی بوونی حاڵه‌تی ئۆفسایده‌وه ره‌تكرایه‌وه، ئیتر ئه‌مه هانده‌رانی زاخۆی وروژاند، كه‌وتنه هاویشتنی ده‌به‌ی ئاو و به تایبه‌تی ده‌به ئاوه‌كانیان ده‌گرته یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان، دۆخه‌كه تاده‌هات خراپتر ده‌بوو، ئه‌م خراپی بارودۆخه، توڕه بوونی هانده‌رانی نه‌ورۆز -یشی گرته‌وه، به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ند دروشمێكی نه‌شیاو، ئه‌وه‌نده‌ی تر هانده‌رانی زاخۆ وروژان، بارودۆخ له كۆنترۆڵ ده‌رچوو، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی زیانی زۆر به‌ر یاریگا بكه‌وێت، من و ئه‌و چه‌ند مه‌فه‌رەزه‌یه له پۆلیس و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان، نه‌مانتوانی كۆنترۆڵی بار و دۆخه‌كه بكه‌ین، ئه‌وه رویدا كه هه‌موولایه‌كمان بینیمان.
*به‌ڕای تۆ هۆكاری كۆنترۆڵ نه‌كردنی ئه‌م جۆره بار و دۆخه نه‌خوازراوه چییه؟
-هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هێزی تایبه‌تی ئه‌منی یاریگامان له كوردستان نییه، یاریگایه‌ك زیاتر لە 20 هه‌زار هانده‌ری لێبێت چۆن به‌و ژماره كه‌مه‌ی پۆلیس و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان كۆنترۆڵ ده‌كرێت، له‌م جۆره یارییانه‌دا لانی كه‌م پێویستت به زیاتر له 1000 پۆلیس یان كارمه‌ندی تایبه‌تی ئه‌منی یاریگا هه‌یه، به‌ڵام ئێمه له‌م یارییه‌دا بە نزیكه‌ی 100 پۆلیس یاریگامان پاراستووه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر دڵسۆزانه و به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێكرد، به‌ڵام له كۆتاییدا دره‌قه‌تی بار‌و دۆخه‌كه نه‌هاتین چونكه ژماره‌كه‌مان كه‌م بوو.
*ئه‌ی ئێوه وه‌ك كه‌سێكی پسپۆڕ و به‌رپرس له‌م بوراه‌دا، هیچ هه‌وڵێكتان نه‌داوه تا هێزی تایبه‌تی ئه‌منی یاریگا بۆ شاره‌كانی كوردستان دروستبكه‌ن؟
-به‌ڵێ ئێمه چه‌ندین جار ئه‌م باسه‌مان گه‌یاندووەتە به‌رپرسان، ته‌نانه‌ت زۆر پێش ئێستا و ساڵی 2004، له‌گه‌ڵ خوا لێخشبوو مامۆستا سه‌ڵاح محه‌مه‌د كه‌ریم ئه‌م كێشه‌یه‌مان گه‌یاندووە به به‌رپرسان، ته‌نانه‌ت گه‌یشتوینه‌ته بریكاری وه‌زیری ناوخۆ، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه هیچ وه‌ڵامێكمان وه‌ر نه‌گرت.
*به‌ڕای تۆ توڕە بوونی بێ هۆكار و خراپی هوشیاریی هانده‌ران، هۆكار نین بۆ ئه‌م جۆره رووداوا‌نه؟
-به‌ڵێ زۆر راسته، هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌م جۆره رووداوا‌نه ئه‌وه‌یه هانده‌رانی یانه‌كان هۆشیاریی وه‌رزشییان نییه، به‌هه‌موو شتێك زوو هه‌ڵده‌چن و توڕه ده‌بن و پشێوی دروستده‌كه‌ن، پۆیسی ناو یاریگا ئامۆژگارییان ده‌كات ده‌به نه‌هاوێژن، ده‌چنه‌وه به‌گژ پۆلیسكه‌دا، رێزی ناگرن، هه‌موو جۆره كه‌سێك ئاماده ده‌بن، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی گه‌وره بۆ یارییه‌كان و یاریگاكان دروستده‌كات.
*وه‌ك ئاگادارین جه‌نابیشت له‌م ئاڵۆزییه‌ی یاریگای نه‌ورۆزدا بریندا بوویت.
-به‌ڵێ منیش یه‌كێك بووم له برینداره‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی له یاریگادا بوو، زۆر هه‌وڵماندا ئارامی بۆ یاریگا بگێڕینه‌وه، به‌ڵام شه‌ڕ‌كەران زۆر و ئێمه كه‌م بووین، نه‌مانتوانی ئه‌وه‌بكه‌ین، من خۆم كاتێك له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی یاریگادا بووم، چوومه ناو هانده‌رانه‌وە بۆ ئارامكردنه‌وه‌یان، له‌ناكاو نه‌مزانی له‌كوێوه بۆم هات، خشتێكی گه‌وره‌ی ژێر كورسییه‌كانم به‌ركه‌وت و له‌هۆشی خۆم چووم، كاتێك هۆشم هاته‌وه له نه‌خۆشخانه بووم.
*دوا قسه‌ت چییه؟
-من لێره‌دا دوو داواكاریم هه‌یه، سه‌ره‌تا بۆ هانده‌ران كه ده‌بێت ئارام و له‌سه‌رخۆ بن و وه‌رزش بردنه‌وه و دۆڕاندنه، ده‌بێت به هه‌ردووكیان قایل بن، پاشان داواكارم له به‌رپرسانی حكومی به تایبه‌تی وه‌رزاره‌تی ناوخۆ، وه‌ك عیراق هێزی ئه‌منی یاریگا دروستبكه‌ن، ئه‌و هێزه نه‌كه بۆ یاریی خولی ئه‌ستێره‌كانی عیراق، بگره بۆ خوله‌كانی كوردستانیش پێویسته، دواجار هیوادارم ئه‌م رووداوه‌ی یاریگای نه‌ورۆز، دوا رووداوی له‌و شێوه‌یه بێت، ئارامی بۆ یاریگاكان فه‌راهه‌م بكرێت و جوانییه‌كانی وه‌رزش نه‌شێوێنرێت.