ئه‌مساڵ له مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی (زێڕینی بله) دا، هه‌شت خه‌ڵات دابه‌شكران، یه‌كێك له خه‌ڵاته‌كان وه‌رزشیی بوو، یانه‌ی ئامه‌د سپۆر بوو به‌خاوه‌نی خه‌ڵاته‌كه.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، نوێنه‌رانی یانه‌ی ئامه‌د سپۆر ئاماده‌بوون و خه‌ڵاته‌كه‌یان وه‌رگرت، له هه‌مان كاتیش‌دا درێسی تایبه‌تی یانه‌كه‌یان به ناوی خۆیه‌وه كرده به‌ری سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی.
له توركیا چه‌ندین خولی تۆپی پێ هه‌ن، یه‌كه‌میان خولی نایابه، پاشان خولی پله یه‌كی یانه‌كانی توركیا دێت و یانه‌ی ئامه‌د له‌م خوله‌دا یاریی ده‌كات.
ساڵی پار، یانه‌ی ئامه‌د له خولی پله دووی یانه‌كانی توركیاوه، گه‌یشتۆته ئه‌م خوله، ئه‌مە یه‌كه‌م ساڵییه‌تی له‌م خوله‌دا به‌شداریی ده‌كات، 20 یانه‌ی توركیا له شاره جیاجیاكانی توركیاوه به‌شداریی خولەکە ده‌كه‌ن. ئێستا ئەم خولە پێی ناوه‌ته هه‌فته‌ی 35 - ی یارییه‌كانییه‌وه، ته‌نیا 3 هه‌فته له یارییه‌كانی ماون بكرێن و یانه‌ی ئامه‌د سپۆر حه‌وته‌می ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌یه و 54 خاڵی هه‌یه، ئه‌م ئه‌نجامه‌شی وه‌ك یه‌كه‌مین به‌شدارییكردنی له‌م خوله‌دا، ئه‌نجامێكی زۆر باشه و بۆ هانده‌رانی له شاری ئامه‌د جێگه‌ی دڵخۆشییه.
له هه‌فته‌ی 35 یشدا له یاریگای خۆیدا 1-0 له یانه‌ی كۆرۆم بیلیسپۆر –ی بردۆته‌وه.
ستادیۆم