فلاشی ئابووری

دارایی عیراق: سیستمی ئەسیكۆدا جێبەجێ دەكرێت

10:54 - 2025-04-30
ئابووری
11 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد ئەلدەهلەكی بەڕێوەبەری سەنتەری راهێنانی دارایی و ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند: وەزارەتەكەیان بەردەوامە لە بەئۆتۆماتیككردنی سیستمی بانكی و ئێستاش كار لەسەر جێبەجێكردنی سیستمی (ئەسیكۆدا) دەكرێت لە كەرتی گومرگدا.
وتیشی: پسپۆڕانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستیانكردووە بە راهێنانی كارمەندانی كەرتی گومرگی عیراقی، بۆ ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا توانای كارپێكردنی سیستمەكەیان هەبێت، كە سیستمێكی پێشكەوتووی زانیارییە و كارئاسانی بۆ مامەڵەكانی كەرتی ناوبراو دەكات.
ئاژانسی هەواڵی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان