وەزارەتی بازرگانیی چین لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی چین و كۆمپانیای بۆینگی ئەمریكی زیانی گەورەیان بەركەوتووە، بەهۆی ئەو جەنگەی گومرگەوە، كە ئەمریكا دەستیپێكردووە و داواشی لە واشنتۆن كرد چارەسەری دۆخەكە بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: گومرگەكانی ئەمریكا بە تەنیا كاریگەریی لەسەر كۆمپانیای بۆینگ و كۆمپانیا چینییەكان نەبووە، بەڵكو لەسەر ئاستی جیهان پشێوییەكی زۆری لە زنجیرەی بەرهەمهێنانی پەیوەست بە گواستنەوەی ئاسمانیدا ناوەتەوە.
سكای نیوز