فلاشی ئابووری

ئەمازۆن كۆتایی بە قۆرغكارییەكەی ستارلینك هێنا

10:58 - 2025-04-30
ئابووری
15 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای ئەمازۆن رۆژی دووشەممە 27 مانگی دەستكردی هەڵدا بۆ خولگەی زەوی، كە تایبەتن بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و بەوەش دەبێتە ركابەری ستارلینك، كە لە رێگەی كۆمپانیای (سپەیس ئێكس)ەوە ئەو خزمەتگوزارییە پێشكەش دەكات.
ئەم كۆمەڵە مانگە دەستكردە، كاروانی یەكەمی ژمارەیەكی زۆر مانگی دەستكردنی دیكەیە، كە ئەمازۆن بە نیازە لە خولگە نزمەكانی زەویدا جێگیریان بكات و پرۆژەكەش 10 ملیار دۆلاری تێچووە.
CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان