لاوانی كفری و خانەقین یاریی كۆتاییانكرد

10:04 - 2025-05-01
وەرزش
5 جار خوێندراوەتەوە

بەسەرپەرشیی لیژنەی تیپە میللییەكانی کفری، خولێكی بەرفراوانی تۆپی پێ بۆ 16 هەڵبژاردەی شار وشارۆچكەكانی گەرمیان و ناوچە دابڕێنراوەكان رێكخرا.
چەند رؤژێک لەمەوبەر، یاریی كۆتایی ئەم خولە هەردوو تیپی لاوانی یانەی كفری و لاوانی خانەقین كردیان و یارییەكەش بە بردنەوەی لاوانی كفری كۆتاییهات و پاڵەوانی ئەم خولە بوون.
سەرپەرشتیاریی خولەكە، بە كوردستانی نوێی راگەیاند: زۆر دەمێكە خولی وا بەرفراوان و درێژ خایەن لەم سنورە نەكراوەتەوە، بە تایبەتیش كە هەڵبژاردەی شار وشارۆچەكەكانی گەرمیان و ناوچە دابڕێنراوەكان بەم بەرفراوانییە تیایدا بەشدارببن، ئەوەشی وت کە خولەكە وەك وەفایەك بۆ گیانی پاكی شەهیدان و بەتایبەتی شەهید شەماڵ خورشید -ەوە ناونرابوو.
حەیدەر ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان