هیوا سەرهەنگ
هۆڵەندا، هێشتا ته‌پو تۆزی رێی سه‌ده‌یه‌ک مه‌ینه‌تی له کاکۆڵی چیا و ده‌شت و دۆڵه‌کانی نیشتمانه‌که‌م نه‌بۆته‌وه ... هێشتا خه‌باتگێڕانی ئه‌م گه‌له‌م هه‌ناسه‌ی ماندووبوونیان له سێبه‌ری ئارامی و ئاسوودەیی دوا وچانیدا هه‌ڵنه‌کێشاوه ... ئه‌وه گوڵاڵه سووره‌کانی بست به بست خاکه‌که‌م، ته‌ماشاکه‌ن نیگاکانم به‌رەو ئاینده‌یه‌کی گه‌ش و رووناک هه‌ڵده‌فڕێنن، باڵنده‌کان له کۆچ و ره‌ودان و لێناگه‌ڕێن له سینه‌مدا هێلانه بکه‌ن. ئاخر کێ هه‌یه، کام گه‌ل، کام نه‌ته‌وه، ماندووبوون گوڵزاری به‌خته‌وه‌ریی و کامه‌رانی لا سه‌وز نه‌کردبێ؟!
سه‌فه‌رم سه‌فه‌ری هه‌مان که‌ناری ئه‌و ماسییانه‌یه به شه‌پۆله‌کاندا هه‌ڵده‌زنێن و له‌گه‌ڵ نه‌وڕه‌سه‌کاندا یاریی ده‌که‌ن. به عه‌شقه‌وه له دایک بووم و به عه‌شقه‌وه سه‌ما و سەفەر ده‌که‌م و به‌ره‌و دنیای عه‌شقیش هه‌نگاوه‌کانم ده‌نێم. من ئه‌شکه‌وتی شاره‌زوورم، مۆزه‌خانه‌ی که‌لتورم، مێژووم، جه‌سته‌م، ره‌نگ و شێوه و رووخسارم، ده‌ڵێن هه‌ر خۆم له خۆم ده‌چم. من به ته‌نیا و ته‌نیا له خۆم ده‌چم، باڵای به‌رزی شه‌هیدانم، سه‌روه‌ریی داستانه‌کانی ژیانم، خوێنه‌به‌ندانی سه‌رتاپای له‌شم، پێکه‌نینم و گریانم، ده‌گمه‌نن و هه‌ر به ته‌نیا له خۆم ده‌چم.
چیام ... دۆڵ و پێده‌شت و هه‌ورازه‌کانم، شار و گوندم ... شه‌قام و کۆڵانه‌کانم ... دارته‌ل و دره‌ختی ده‌م رێگاکانم، هه‌ر به ته‌نیا له خۆم ده‌چم. شۆڕشم ... راپه‌ڕینم ... بەرخۆدانم، خه‌باتی سه‌ختی بێ وچان ... ئه‌نفال و راگوێزانم ... کیمیابارانی هه‌ناسه‌م بێ وێنه‌یه و هه‌ر به ته‌نیاش له خۆم ده‌چم. من خاکێکی پڕ له ئاوی سازگاری کانی و کارێزی شیرینم ... ئه‌و ده‌مانه‌ی دوژمن هه‌موو سه‌رچاوه‌کانمی ژاراوی کرد ... بێ هاوتا بووم ... بێ ناسیا و و بێ په‌نا بووم، هه‌ر بۆیه من له خۆم ده‌چم. من کوده‌تای رێکه‌وتێکی پڕ له هه‌ل نیم ... من شۆڕشم، ئێستا و سبه‌یش هه‌ر شۆڕشم، خۆ من هێشتا وێڵم به دوای هه‌ناسه دزراوه‌کانی سینه‌مدا ... به دوای ئه‌ندامانی له‌شمدا، هه‌ر بۆیه من هه‌ر به ته‌نیا له خۆم ده‌چم. هێشتا دوژمن پلانێکه وه‌کو ره‌شمار به چوار ده‌ورما ده‌فیشکێنێ. من ده‌مه‌وێ ده‌سته‌کانم یه‌کبگرن و په‌نجه‌کانم له‌گه‌ڵ یه‌کدا تێهه‌ڵکێشبن ... هه‌ردوو چاوم له تێڕوانینی وڵات‌دا ... نیگاکانیان پڕبن له عه‌شقی ده‌روێشی نیشتمانم ... ژوانی دڵداره‌کانی وڵاتم، پڕبن له جوانی پێشمه‌رگه و پڕبن له تفه‌نگی گوڵبه سه‌ر ... وه‌رن با پێکه‌وه به ئاسمانێکدا بفڕین و بفرینه‌وه و هه‌ر خۆمان له خۆمان ده‌چین ... له هه‌وارێکدا هه‌وار بخه‌ین، هیچ پلانێ، هیچ ره‌شه‌با و گه‌رده‌لوول و زریانێ، به ساباته‌که‌ی نه‌وێری ... هه‌مووان گۆرانییه‌ک بڵێین عه‌رشی زۆردار و ستەمکار بله‌رزێنێ ... وه‌رن باپێکه‌وه له زه‌ماوه‌ندی یادکردنه‌وه‌ی دوندی به‌رزی چیاکان‌دا له‌گه‌ڵ شنه‌بای هه‌واڵی پێش هاتنی به‌هاراندا، له نه‌ورۆزدا، هه‌ڵپه‌ڕین و بۆنی خاکی ده‌م نمه‌بارانی به‌یانیان بکه‌ین، سه‌رمه‌ستانه سروودی «خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی، چه‌ند دڵگیر و شیرینه ...» بڵێینه‌وه و وەتەن هەرگیز لەیاد نەکەین.