کوردستانی نوێ ی راپەڕین کارمەندێکی دێرینی تەندروستیی سنووری پشدەر بەسەردەکاتەوە

12:11 - 2025-05-04
دووتوێ
87 جار خوێندراوەتەوە

ئیبراهیم محەمەد لەدایکبوی «1969» و دانیشتووی گوندی شخ ئاودەلانە کە پیشەی یاریدەدەری پزیشکە 38 ساڵی تەواوە لە گوندێکی پشدەر خزمەتی پیشەیی پێشکەش دەکا، کوردستانی نوێ-ی راپەڕین لە دیمانەیەکدا ئەو کارمەندەی بەسەکردەوە و چەند پرسیارێکی ئاراستەکرد، 

*یەکەم دامەزراندنت کەی بوو؟
-یەکەم جار لەڕۆژی «9ی11ی1988»لە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ دامەزرام، بەڵام کە دەڤەری پشدەر بەر شاڵاوی راگواستن کەوت، ئێمەش لە گوندی شێخ ئاودەلانەوە لە ئۆردوگای «کەوەڕگۆسک» لەشاری هەولێر گیرساینەوە، تا دوای راپەڕین جارێکی تر لە گوندەکەم»شێخ ئاودەلان»بنکەیەکی تەندروستیمان بۆ دروستکرا، دووبارە دەستم بەکاری پیشەیی کردەوە و هەتا ئێستا هەر لەوێ کاردەکەم و نەخۆش دەبینم.
*هەر تەنها یەک گوند سوودمەندن لەو بنکەیە؟
-بێگومان جگە لە شێخ ئاودەلان، گوندەکانی « شۆران،  ئەمەرکاکۆڵ، ئەستێرۆکان، کانی گوڵان، بێگەڵاس» لە خزمەتگوزاریی تەندروستی سوود وەردەگرن، هەروەها بۆ ئەو گوندانە، چەندین خولیشمان بەڕێوەبردووە بۆ دایکانی دووگیان و فریاکەوتنی سەرەتایی، دانانی کانیۆللا.
*بۆ ئەو نەخۆشخانەی چارەسەریان لای ئێوە ناکرێ، رەوانەی کوێیان دەکەن؟
*هەرکاتێک نەخۆشێک چارەسەری لای ئێمە نەکرابێ رەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ کراوە زۆر جاریش بەتەلەفۆن پەیوەندیمان کردوە بەبەشی فریاکەوتن وپزیشکی نیشتەجێی خولاو و بۆ فریاکەوتنی خێرا هاوکارمان بوون، 
هەروەها پزیشکی پسپۆڕمان لە حاڵەتی نەخۆشەکە و گیروگرفتەکانیشی ئاگادار کردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان