شەهید عەلی مەجید

09:37 - 2025-05-05
کەلتور
101 جار خوێندراوەتەوە

ئەیاز محەمەد سەلیم هەركی

شەهید عەلی مەجید ئیسماعیل، لەدایكبووی ساڵی 1986ی بنەماڵەیەكی كوردپەروەری شاری موسڵە و تا پۆلی شەشی سەرەتای خوێندووە.

ساڵی 2010 پەیوەندیكردووە بە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە لە سنووری مەڵبەندی نەینەوا، هەمان ساڵ بووە بە پێشمەرگە لە دەستەی پاسەوانیی مەڵبەند و دواتر گواستراوەتەوە بۆ بارەگای كۆمیتەی رێكخستنی بەعشیقە لە سنووری ئەو مەڵبەندە، پێشمەرگەیەكی ئازا و چاونەترسی یەكێتی بووە لە شاری موسڵ.
ساڵی 2013 گواستراوەتەوە بۆ لیوای 111ی هێزەكانی 70 لە ناحیەی زومماری خۆرئاوای شاری موسڵ.
لەگەڵ پەلاماردانی كوردستان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە و داگیركردنی شاری موسڵ و قەزای شنگال، شەهید عەلی شانبەشانی پێشمەرگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشداریی لە بەرپەرچدانەوەی ئەو تیرۆریستانەدا كرد و بەشداریی زۆربەی شەڕەكانی كردووە لە دەڤەری بادینان.
بەداخەوە، رۆژی 7/1/2015 لە ئەنجامی هێرشێكی كتوپڕی چەكدارانی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری زوممار، عەلی مەجید و  پێشمەرگەیەكی تری هاوڕێی بە ناوی ئومێد حسێن، لە گوندی (خرایج)ی سەر بە ناحیەی زوممار، شەهید كران.
شایانی باسە، لە شەڕی دژی داعشدا پێشمەرگە وكادرە خۆبەخشەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سنووری بادینان و مووسڵ، رۆڵێكی ئازاو بەرچاویان گێڕا لە پاراستنی دەڤەری بادینان و خاكی كوردستان، لەو پێناوەشدا یەكێتی ژمارەیەكی زۆر شەهیدی بەخشی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان