سێیەمین فێستیڤاڵی هەزار دەف لە ئاوایی پاڵنگانی سەربە پارێزگای کوردستان (سنە)ی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوەچوو،
ئەم فێستیڤاڵە ماوەی سێ ساڵە بووەتە نەریتێکی سەرنجڕاکێش کە خەڵکێکی زۆر لە زۆربەی شارەکانی ئێران و تەنانەت وڵاتانی دیکەشەوە سەردانی ئەو گوندە دەکەن و تێیدا توانا و لێوەشاوەیی خەڵکی ئاواییەکە دەخرێتەڕوو و سیمایەکی جوانی کەلتوری و هونەریی ناوازەی بەخشێوە بەو گوندە.
پاڵنگان جگە لەو ڤێستیڤاڵە، بۆ خۆشی سروشتێکی رازاوەی هەیە بۆ راکێشانی گەشتیار و پڕۆژەیەکی گەورەی بەخێوکردنی ماسی سەلەمونییشی تێدایە کە رۆژانە گەشتیارێکی زۆر بۆ خواردنی ژەمە ماسییەک و بینینی سروشتە دڵڕفێنەکەی سەردانی دەکەن.