خانمه میدیاكار شیرین سه‌عید، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دیبلۆم له ته‌ندروستی، به‌كالۆریۆس له زانستی تاقیگه‌ی كیمیایی و ماوه‌ی سێ ساڵه له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك وه‌ك ئاماده‌كار و پێشكه‌شكار به‌رنامه‌ی (به‌یانی باش) پێشكه‌ش ده‌كات.
شیرین سه‌عید به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له رادیۆی كه‌ركوك پرۆگرامێكی تایبه‌تم هه‌بوو، هاوكاره‌كانم هه‌لی ئاماده‌كار و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یان پێ سپاردم، سوپاس بۆ خوا سه‌ركه‌وتوو بووم و دواتر چوومه ته‌له‌فزیۆن.
شیرین وتی: له‌به‌رده‌م كامێرادا هه‌ست به باوه‌ڕبوون به‌خۆ ده‌كه‌م و توانایه‌كی باشم هه‌یه بۆ پێشكه‌شكردن، چونكه پێشكه‌شكاری به‌رنامه ده‌بێت زمانی روون و ره‌وان بێت و توانای ده‌ربڕین و گه‌یاندنی باشی هه‌بێت و زمانی دایك و وشه‌ی ره‌سه‌نی زمانه‌كه‌ی خۆی باش بزانێت تا په‌یامه‌كه‌ی به باشی بگه‌یه‌نێت. هیواشی خواست ببێت به میدیاكارێكی باش و میدیای كوردیش پێشكه‌وتنێكی مۆدێرنانه به خۆیه‌وه ببینێت.
رزگار شوانی -کەرکوک