رێكخراوی كەلتوری (یانەو سیاو چەمانە) بە سپۆنسەری كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان چوارەمین دیداری مەحمودخانی دزڵی لە یادی 106 ساڵەی ئازادكردنی سلێمانی ساز دەكات.
لەو دیدارەدا پ.ی.د رەنجدەر محەمەد عەزیز بابەتێک بە ناونیشانی (مەحمودخانی دزڵی و رۆڵی لە ململانێكانی كوردی- بەریتانی لە باشووری كوردستان)، ئەندازیار شنۆ شێخ حەفید بابەتی (رۆڵی مەحمودخانی دزڵی لە هاوكاری و پاڵپشتی شۆڕشەكانی مەلیك مەحمودی حەفید)، پارێزەر سەروەر ئەحمەد كەریم بابەتی (رۆڵی كەریم بەگی فەتاح بەگی هەمەوەند لە هاوكاری مەحمودخانی دزڵی لە رزگاركردنی شاری سلێمانی) پێشكەش دەكەن.
دیدارەكە سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 21/5/2025 لە هۆڵی مۆنۆمێنت لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.