سەرۆک بافڵ پێشوازی لە محەمەد وەتمان دەکات

06:25 - 2025-07-24
کوردستان
71 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد وەتمان کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ ستایشی رۆڵی جوامێرانەی هەڤاڵ محەمەد وەتمانی کرد وەکو یەکێک لە تێکۆشەرە دیارەکانی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە تەمەنی خۆی بە خەباتی رزگاریخوازیی کورد بەخشیوە و رایگەیاند، قەرزداری دڵسۆزی و جوامێری خەڵکی دەڤەری پشدەر و بتوێنین کە هەمیشە بەشێکی گرنگبوون لە شۆڕشی گەلەکەمان و پشتیوانی یەکێتی بوون.

لای خۆشییەوە، هەڤاڵ محەمەد وەتمان جەختی لەسەر بەردەوامبوون لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال کردەوە و وتی، بەردەوام دەبم لە خزمەتکردنی خاک و گەلەکەمان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان