لەچوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی بۆردی راگەیاندن و دەستنیشانكردنی لێپرسراوی نوێ بۆ كەناڵەكان، سەرنووسەری نوێی PUKMEDIA دەستبەكاربوو.
لە رێوڕەسمێكدا، بە ئامادەبوونی لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، یاریدەدەری لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، ژمارەیەك لە هەڤاڵانی لێپرسراوی ستونەکان و بۆردی راگەیاندن، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی سەرنووسەری PUKMEDIA كرا و ئاریان محەمەد وەك سەرنووسەری نوێ دەستبەكاربوو، هەروەها عەتا كەریم ئەركی لێپرسراوی پەیوەندییەكانی بۆردی راگەیاندنی، پێسپێردرا. هەروەها عەباس سوحبەت وەک جێگری بەڕێوەبەری کەناڵی المسری دەستبەکاربوو.