ئه‌مساڵیش خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان كۆتاییهات، یانه‌ی شێروانه بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی خۆیدا جامی پاڵه‌وانی به‌رز كرده‌وه و نازناوی پاڵەوانی برده‌وه بۆ گه‌رمیان و شاری كه‌لار.
له‌گه‌ڵ ئه‌و نازناوه گرنگه‌دا، دوو نازناوی تریشی برده‌وه له‌گۆی چوار باشترینه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه به‌مشێوه‌یه:
*باشترین راهێنه‌ر-عادل عه‌لی له یانه‌ی شێروانه.
*باشترین یاریزان - بیلال ساڵح-یانه‌ی شێروانه.
*گۆڵكاری خوله‌كه - فرانسیس دادزی-یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر(17 گۆڵ).
*باشترین گۆڵپارێز - گه‌یلان سادق - یانه‌ی هه‌ندرێن.