توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌مدواییانه ده‌ریخستووه ده‌رزی مونجارۆ كه به (پاشا)ی چه‌وری سووتێنه‌ر وه‌سف ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر یارمه‌تیده‌ره بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌بێ زیان.
ماوه‌ی سێ ســــــاڵه له‌نێو ژناندا ئه‌م ده‌زرییه باو و بڵاوه، ئێستا نزیكه‌ی 12 ملیۆن كه‌س له جیهاندا بۆ دابه‌زاندنی كێش ده‌رزی (مونجارۆ) به‌كارده‌هێنن و ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری ئیتاڵییه‌وه له‌سه‌ر 700 ژن و پیاوی قه‌ڵه‌و تاقیكراوه‌ته‌وه، نیوه‌ی به‌شداربووان مادده‌ی (تیرزێباتی) یان وه‌رگرتووه، به پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌فتانه دەرزییه‌كه‌یان به‌كارهێناوه، له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا 30 % له كێشیان دابه‌زیوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانی تریان به‌كارهێناوه، ته‌نها 10 % كێشیان كه‌می كردووه و به شێوه‌یه‌كی گشتی زیاتر له‌سه‌ر ژنان كاریگه‌ریی زیاتر بووه تا پیاوان، بۆ نموونه 31 %ی له كێشی ژنان دابه‌زیوه، به‌ڵام له پیاواندا ته‌نها 26 % ی له كێشیان كه‌میكردووه.
دیانا ئه‌حمه‌د
سه‌رچاوه/ سكای نیوز