وەزارەتى بازرگانیى عیراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان تواناى وەرگرتنى سەرجەم گەنمى جوتیارانى هەیە، بە گەنمى جوتیارانى هەرێمى کوردستانیشەوە.
محمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق دەڵێت، پێشتر بڕیاردراوە 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانى هەرێمى کوردستان وەربگیرێت، بەڵام پلانى وەرگرتن گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و پاش دەستپێکردنى وەرزى دروێنە لەگەڵ وەزارەتى بازرگانیى هەرێمى کوردستان دەکەوینە گفتوگۆ بۆ وەرگرتنى گەنمى جوتیاران.
راشیگەیاند، وەزارەتى بازرگانى هەوڵدەدات سەرجەم ئەو گەنمە وەربگرێت، کە لەسەر زەویى نیشتمان بەرهەمهێندراون.