بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، تۆمەتبارانی رووداوەکەی قەزای شارەزووریان دەستگیرکرد و ڕووبەڕووی یاساکرانەوە.
شەوی ٢٠٢٥/٥/١٩ لەقەزای شارەزوور چوار تۆمەتبار لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هێرشیانکردە سەر دوو هاوڵاتی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بەدواداچوونی لەسەر ڕووداوەکە کرد و لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان چوار تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیربکەن.
ئێستا تۆمەتباران بەماددەی (٤١٣) دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسێکانیان بەردەوامە.