رفعەت عەبدوڵڵا بۆ کۆمەڵەی خوێندکاران: رێکخراوەکەتان کانگای پێگەیاندنی دەیان سەرکردەی بەتوانا بووە

07:47 - 2025-05-20
کوردستان
43 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە هەڤاڵانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، ستایشی چالاکییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد لە رابردوو و ئێستادا و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان مێژوویەکی پرشنگدار و نەخشێکی کاریگەری هەبووە و هەیە لە جوڵانەوەی پیشەیی خوێندکاری و رزگاریخوازیی گەلەکەمان و پێگەیاندنی فێرخوازانی کوردستاندا، لەوبارەیەوە وتی: "لەرەوتی بەرەوپێشچوونی سیستمی خوێندن و داکۆکیکردنتان لە مافی پیشەیی و داخوازی مەدەنیی خوێندکاراندا جێپەنجەتان دیارە". 
لای خۆیانەوە هەڤاڵانی کۆمەڵەی خوێندکاران، سوپاسی پێشوازی و پشتیوانییەکانی هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتییان کرد لە رابردوو و ئێستادا، جەختیانکردەوە کۆمەڵەی خوێندکاران، بە بەرنامەی نوێوە لە ئایندەدا وەک هەمیشە داکۆکیکاری خوێندکاران دەبن بێ جیاوازی.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، تیشکی خستەسەر خەباتی رێکخراوەیی کۆمەڵەی خوێندکاران و رایگەیاند، جگە لە ئەرکی پیشەیی و مەدەنیتان لەخەباتی سیاسیشدا، کانگای پێگەیاندنی دەیان سەرکردەی بەتوانا بوون و داوای لێکردن لەسەر هەمان رێچکەی پێشوو لە دروستکردنی کادر و سەرکردەی دوارۆژ، بەردەوام بن.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی، لە کۆتایی قسەکانیدا پشتیوانی یەکێتی بۆ هەنگاو و بەرنامەکانی داهاتووی کۆمەڵەی خوێندکاران دووپاتکردەوە و هیوای خواست هەمیشە داکۆکیکاری خوێندکارانبن و فاکتەرێکی گرنگی رەوتی بەرەوپێشچونی زانست و کەرتی پەروەردەو خوێندن بن.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان