ئەمڕۆ هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە ستافی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی (ی.ن.ک).
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆڵی مێژوویی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی (ی.ن.ک) بەرز هەڵسەنگاند و هیوای خواست ببێتە ئەندامێک لە کۆمەڵەکەیان.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، بەگرنگییەوە باسی خەبات و مێژووی تێکۆشانی پێشمەرگە دێرینەکانی کرد و (بەخەزێنەی مێژوویی و سەروەریی یەکێتی) وەسفیکردن.
لەمیانی قسەکانیدا، هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی، رایگەیاند، پێویستە نەوەی نوێ و گەنجان سوود لە ئەزموونی خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگە دێرینەکان وەربگرن و لەوبارەیەوە وتی: "هەتا وانەکانی نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی وڵات زیاتر لەدڵ و دەروونیان بچەسپێت".
هەڤاڵانی کۆمەڵە پێزانینی خۆیان بۆ هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی، دەربڕی بەوەی کە لە رابردوو و ئێستاشدا بەردەوام پشتیوانی کۆمەڵە و پێشمەرگە دێرینەکان بووە.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا رایگەیاند، وەک چۆن لە رابردوودا پێشمەرگانە و لەخۆبردوانە ئەرکەکانی کوردایەتیتان جێبەجێکردووە، بەگیانی ئەوی رۆژێی خەباتی شاخەوە لەم قۆناغەشدا هاوکاری یەکێتییەکەی سەرۆک مام جەلال و خۆتان بن.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان