رۆژی هەینی 23/5، تیپی یانەی سلێمانی یەكەم یاریی خۆی لە قۆناغی كۆتایی خولی پلە سێی تۆپی پێی یانەكانی عیراقدا دەكات و سیروانی نوێ و ئەكاد و ئاراراتیش دووەم یاریی خۆیان دەكەن.
یارییەكانی جەولەی دووەم-هەینی 23/5/2025
گروپی یەكەم
*ئەلمەشروع×سەناعات حەربییە.
*سەڵاحەدین×ئارارات.
*شەباب ئەمیر چاوەڕوانە.
گروپی دووەم
*ئەلسیاحە×نیل.
*ئەلفەللاحییە×ئەكاد.
*فۆسفات چاوەڕوانە.
گروپی سێیەم
*بەلەد×دەغارە.
*سیروانی نوێ×دیفاع جەوی.
*مەیمونە چاوەڕوانە.
گروپی چوارەم
*سلێمانی×خەلیج ئەلعەرەبی.
*بەلەد روز×ئەلحور.
*ئەلرەد چاوەڕوان.
خولەكە
خولی پلە سێی یانەكانی عیراق پێی ناوەتە قۆناغە كۆتاییەكانی خۆیەوە و 20 تیپی یانەكانی عیراق بەشداریی ئەم قۆناغە نوێیە دەكەن، لە نێو ئەم 20 تیپە بەشدارەدا، یانەكانی: سلێمانی، سیروانی نوێ، ئارارت، ئەكاد عەنكاوە، كە چوار یانەی سلێمانی و هەولێرن بەشداریی دەكەن، 20 تیپەكەش بەمشێوەیەی لای خوارەوە، بەسەر 4 گروپدا دابەشكراون:
*گ1: ئارارات، سەناعات حەربی، سەڵاحەدین، شەباب ئەلئەمیر، ئەلمەشروع.
*گ2: ئەكاد، نیل، فۆسفات، فەللاحییە، ئەلسیاحە.
گ3: سیروانی نوێ، دەغارە، دیغاع جەوی، مەیمونە، بەلەد.
*گ4: سلێمانی، خەلیج ئەلعەرەبی، بەلەد روز، ئەلحوڕ، ئەلرەد.
سیستمی یارییەكان
*رۆژی 18/5 یارییەكانی ئەم قۆناغەی خولی پلەسێی یانەكانی عیراق دەستپێكردووە و جەولەی یەكەمی یارییەكان كراون.
*یارییەكان بە خولێكی یەك قۆناغ بەڕێوە دەچن.
*هەرتیپێك دوویاریی لە یاریگای خۆی و دوو یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا دەكات.
*یەكەم و دووەمی هەر چوار گروپەكە كە 8 یانەدەكات، دەگەنە قۆناغی چارەكی كۆتایی.
*لەو قۆناغەشەوە 4 یانە دەگەنە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین و 4 یانەیی.
*پاش ئەوەی یارییەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینیش دەكرێن، یەكەم و دووەم راستەوخۆ دەگەنە خولی پلە دووی یانەكانی عیراق.
ئەنجامەكانی جەولەی یەكەم
گروپی یەكەم
*سەناعات حەربی 0 × 0 سەڵاحەدین.
*ئارارات 1 × 1 شەباب ئەلئەمیر.
*ئەلمەشروع چاوەڕوان بوو.
گروپی دووەم
*نیل × فەللاحییە-نەكراوە.
*ئەكاد 7 × 0 فۆسفات.
*ئەلسیاحە چاوەڕوان بوو.
گروپی سێیەم
*دەغارە 0 × 1 سیروانی نوێ.
*دیغاع جەوی 1 × 3 مەیمونە.
*بەلەد چاوەڕوان بوو.
گروپی چوارەم
*خەلیج ئەلعەرەبی 6 × 0 بەلەدروز.
*ئەلحوڕ 2 × 2 ئەلرەد.
*سلێمانی چاوەڕوان بوو.