رۆژی هه‌ینی رابردوو 23/5، تیپی یانه‌ی سلێمانی، له نێو یاریگای خۆیدا، یه‌كه‌م یاریی خۆی له قۆناغی كۆتایی خولی پله سێی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراقدا كرد و له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌شیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو به‌وه‌ی 1-1 له گه‌ڵ یانه‌ی خه‌لیج ئه‌لعه‌ره‌بی یه‌كسان بوو.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئاینده‌ش 28/5، یارییه‌كانی جه‌وله‌ی سێیه‌می خولەکە دەكرێن، له‌م جه‌وله‌یه‌ی یارییه‌كاندا سلێمانی لە دەرەوی یاریگای خۆی، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌لحوڕ یاریی ده‌كات، هه‌ر چوار یاریی تیپه‌كانی كوردستانی به‌شداری ئه‌م خوله، له‌م هه‌فته نوێیه‌دا، به‌مشێوه‌یه ده‌بن:
*ئارارت × ئه‌لمه‌شروع.
*ئه‌كاد × ئه‌لسیاحه.
*ئه‌لحوڕ × سلێمانی.
*مه‌یمونه × سیروانی نوێ.
خولی پله سێی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراق، پێی ناوه‌ته قۆناغه كۆتاییه‌كانی خۆیه‌وه، 20 تیپی یانه‌كانی عیراق به‌شداریی ئه‌م قۆناغه نوێیه ده‌كه‌ن، له نێو ئه‌م 20 تیپه به‌شداره‌دا، یانه‌كانی: سلێمانی، سیروانی نوێ، ئارارت، ئه‌كاد عه‌نكاوه، كه چوار یانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێرن به‌شداریی ده‌كه‌ن، 20 تیپه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه، به‌سه‌ر 4 گروپدا دابه‌شكراون:
*گ1: ئارارات، سه‌ناعات حه‌ربی، سه‌ڵاحه‌دین، شه‌باب ئه‌لئه‌میر، ئه‌لمه‌شروع.
*گ2: ئه‌كاد، نیل، فۆسفات، فه‌للاحییه، ئه‌لسیاحه.
گ3: سیروانی نوێ، ده‌غاره، دیفاع جه‌وی، مه‌یمونه، به‌له‌د.
*گ4: سلێمانی، خه‌لیج ئه‌لعه‌ره‌بی، به‌له‌د روز، ئه‌لحوڕ، ئه‌لره‌د.
سیستمی یارییه‌كان
*رۆژی 18/5 یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی خوله‌كه ده‌ستپێكردو و دوو جەولە لە یارییه‌كانی كراون.
*یارییه‌كان به خولێكی یه‌ك قۆناغ به‌ڕێوه ده‌چن.
*هه‌رتیپێك دوویاریی له یاریگای خۆی و دوو یاریی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا ده‌كات.
*یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ر چوار گروپه‌كه كه 8 یانه ده‌كات، ده‌گه‌نه قۆناغی چاره‌كی كۆتایی.
*له‌و قۆناغه‌شه‌وه 4 یانه ده‌گه‌نه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و 4 یانه‌یی.
*پاش ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینیش ده‌كرێن، یه‌كه‌م و دووه‌م راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه خولی پله دووی یانه‌كانی عیراق.