هونەرمەند و شاعیرێكی دیاری شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی گازەوە گیانی لەدەستدا.
جوان حەسەن هونەرمەند و شاعیر رۆژی سێشەممە 20/5/2025 بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی گازەوە بەسەختی بریندار بوو و دوای چەند رۆژێک مانەوە لەیەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری حەلەب، گیانی لەدەستدا و رۆژی هەینی 24/5/2025 بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی سنووری عەفرین لە زێدی خۆی لە گوندی (گوردا) بە خاك سپێرردا.
جوان حەسەن ساڵی 1980 لە گوندی (گوردا) سەر بە ناحیەی جێندەرس لە عەفرین لەدایكبووە، ئازار و مەینەتییەكانی گەلەكەی لەناو گۆرانی و شیعرەكانیدا رەنگی دابوەوە.
ئاكری، ئەیاز هەركی