دیوی دووه‌می ژیانی لامین یامال

10:25 - 2025-05-27
وەرزش
76 جار خوێندراوەتەوە

ئاماده‌كردنی هه‌وراز كاوه‌

2-2

له زنجیره‌ی پێشوودا به‌ كورتی تیشكمان خسته‌ سه‌ر کاتی منداڵی و ساته‌كانی گه‌یشتنی لا‌مین یامال به‌ یانه‌ی بارسیلۆنا‌، به‌ڵام ئه‌و یاریزانە،‌ ئه‌ستێره‌ی به‌ختی له‌ده‌روه‌ی یاریگادا هێنده‌ باش نییه‌ تا هه‌موو كه‌س خۆزگه‌ی پێ بخوازێت، له‌م به‌شه‌دا باسی دوو لایه‌نی تری گرنگی ژیانی دەرەوەی یاریگای ئه‌و ئەستێرەیە‌ ده‌كه‌ین.

وێستگەی سێیەم
یامال پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ کچێکدا هەبوو ناوی ئەلێکس پادیللا بوو، ئەستێرەی تیک تۆک بوو، بەڵام دوای دەرکەوتنی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ کەسێکی دیکەدا، پەیوەندییەکەیان تێکچوو، بەڵام ئه‌و تێکچوونی پەیوەندییە‌ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ناوبراو نه‌بوو، چونکە وەرزەکەی بە 15 گۆڵ و 24 ئەسیست لە 49 یاریدا کۆتایی پێهێنا، هانسی فلیکی راهێنەریشی دوای یارییەکەی ئینتەرمیلان وتی: یامال لەساتە گەورەکاندا خۆی نیشاندەدات و پێدەچێت چێژ لە گوشارەکان وەربگرێت، ناوبراو بە (نابغە) وەسفیکرد و ئاماژەی بەوەدا کە یامال یاریزانێکە کە هەر 50 ساڵ جارێک لەدایک دەبێت، ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی ئینه‌رمیلان سیمۆنی ئینزاگیش هەمان رای هەبوو.

وێستگەی چوارەم
یامال لە تەمەنی 17 ساڵیدا، گرێبەستی لەگەڵ براندە جیهانییەکانی وەک (بیتس، پاوەرئەد، ئۆپۆ کۆنامی) هەیە، ئەمە جگە لەوەی گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ ئەدیداس هەیە.
هەروەها کۆمپانیاکە پێڵاوێکی تایبەتی F50ی بە ناوی «LY304» خستە بازاڕەوە.
لە سەردەمی سۆشیال میدیادا رەنگە پێشاندانی ئاستێکی خراپ گاڵتەی توند به‌دوای خۆیدا بهێنێت، بەڵام ئاستێکی نایاب دەتکاتە کاندید بۆ تۆپی زێڕین، زۆر روونە کە ئێستا لامین یامال لە باشترین یاریزانه‌كانی جیهانە‌ و دەتوانێت ببێتە گەورەترینی هه‌مووشیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان