شاخی گۆیژە وەک یەکێک لە سیمبولەکانی سلێمانی هەمیشە لە بۆنەکاندا بەتایبەتی لە بۆنە نیشتمانییەکاندا وشەكانی وەك (نەورۆز، ئایار، كورد، كورد و كوردستان، كوردستان یان نەمان-یان) لێ نووسراوە.
كامەران حەمەساڵح بەڕێوەبەری پێشووی باخچەكانی سلێمانی بە دوالاپەڕەی وت: لە ساڵی 1964دا، لە سەردەمی زەعیم سدیق هاووڵاتیان و گەنجان لە داخی ئەو زوڵمەی لەم شارە دەكرا، بە نهێنی (ناوی كوردستان، یان نەمان)یان، لە شاخی گوێژە هەڵكۆڵی، وەك پەرچەكردارێك لە دژی زەعیم سدیق، ساڵی 1965یش گەنجەكان هەمان كاریان دووبارە كردووە و ئاگری نەورۆزیان كردەوە، بەڵام ساڵی 1980 حكومەتی بەعس بڕیارێكی دەركرد كە نابێ بە هیچ جۆرێك چالاكی لە شاخی گوێژە بكرێت.
كامەران حەمەساڵح وتیشی: ساڵی 2008 پێشنیاری نووسینی ناوی (سلێمانی)مان، كرد لە شاخی گوێژە، بۆ ئەو مەبەستەش بە دواداچوونمان بۆ نووسینی ناوی سلێمانی لە نامەیەكی مێجەر سۆن كرد كە سلێمانی بە حەوت پیتی ئینگلیزی نووسیبوو، ئەو ناوەی كە ئێستا لە شاخی سلێمانی نووسراوە لە نامەكەی
مێجەر سۆن وەرگیراوە. ئەوەی لێرەدا زۆرگرنگە باسی بكەم رۆڵی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بوو، لە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە كە بەپشتگیری مادی و مەعنەویی ئەو كرا.
وتیشی: ئێستا پڕۆژەكە پێویستی بە نۆژەنكردنەوە هەیە و تێچووەكەشی بڕی 40 ملیۆن دینارە.
سلێمانی، ئاریا محەمەد