دوای 50 ساڵ نامیلكەی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی) هەڵسەنگاندنەوەی بۆ دەكرێت

11:46 - 2025-05-29
هەمەرەنگ
53 جار خوێندراوەتەوە

بۆردی هۆشیاریی ی.ن.ك لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ-وە هەڵسەنگاندن بۆ نامیلكەی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی؟) دەكاتەوە.
لەچوارچێوەی چالاكییەكانی تایبەت بە یۆبێلی زێڕینی ی.ن.ك. بۆردی هۆشیاریی سەر بە مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتیی نیشتمانیی كـــــــــــــوردستان، دوێنێ چوارشەممە 28/5/2025 لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ كۆڕێك بۆ ناساندن و بەخشینی نامیلكەی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی؟) بەڕێوەچوو كە لە ساڵی 1975دا لەلایەن هەڤاڵ مام جەلال-ەوە بە عەرەبی نووسراوە و لەلایەن شەهیدی سەركردە ئارام-ەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی و بۆردی هۆشیاری جارێكی دیكە وەرگێڕانەكەی بەشێوازێكی سەردەمییانە بەچاپ گەیاندووە. 
لەبارەی ناوەڕۆك و ئامانجی نامیلكەكە و هۆكارەكانی سەرەتای نووسینی كتێبەكەوە كە هەر لە سەرەتاوە بووە مەنیفێست و روونكەرەوەی ئامانجەکانی لەدوای دامەزراندنی ی.ن.ك بەشێوەیەكی نیمچە بەرەیی، هەڤاڵ لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، هەڵسەنگاندنێكی بەراوردكاریی بۆ كتێبەكە كرد لەنێوان قۆناغی دامەزراندنی ی.ن.ك و ئێستا لەدوای 50 ساڵ و چەسپاویی ستراتیژی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئەو دیدگا و تێڕوانینانەی لەو نامیلكەیەدا هاتووە. 
كۆڕەكەش لەلایەن میدیاكار بەهێز حسێن-ەوە بەڕێوەچوو.
فۆتۆ: حەمەعومەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان