پرۆژەیەك لە پردێ جێبەجێدەكرێت

10:51 - 2025-06-03
کوردستان
30 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی شارەوانیی پردێ، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: لە پردێ پرۆژەیەك لە جێبەجێكردندایە و بودجەی تەرخانكراویش بۆی چوار ملیار دینارە.
محەمەد نەجیب سەرۆكی شارەوانیی پردێ، وتیشی: پرۆژەكە، كە قۆناغی یەكەمی تەواوبووە و بڕیارە لە ماوەیەكی زۆر كەمدا تەواوبكرێت، دروستكردنی پردێكە لە دەروازەی كەركوك-پردێ و لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە جێبەجێدەكرێت، بەتەواوبوونیشی قەرەباڵغی لەو شوێنەدا نامێنێت.
خورماتوو، عومەر ئاوارە

بابەتە پەیوەندیدارەکان