وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه، رایده‌گه‌یه‌نێت: پرۆژه‌ی رێكخستنه‌وه، فراوانكردن و كۆنكرێتكردنی رێگه‌ی گوندی زه‌ڵم له قۆناغی كۆتاییدایه و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن ده‌كرێته‌وه.
هه‌ورامان جه‌لال، له لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه چاككردنی رێگه‌ی گوندی زه‌ڵم له هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌دئاوا ته‌واوبووه و كۆنكرێتكردنی رێگه‌كه‌ش له قۆناغی كۆتاییدایه، وتیشی: ئه‌م پرۆژه‌یه له‌ڕووی گه‌شتیارییه‌وه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، كه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار سه‌ردانی سنووره‌كه ده‌كه‌ن، به ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ئاسته‌نگی هاتوچۆ نامێنێت.
وته‌بێژی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه، ده‌ڵێت: بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پرۆژه‌كه 205 ملیۆن دیناره و له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه دابینكراوه.
هه‌ڵه‌بجه، محه‌مه‌د تۆفیق نه‌ورۆڵی