به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی په‌روه‌رده‌ی خورماتوو، ده‌ڵێت: زه‌ویی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندا دابه‌شده‌كرێت.
ریاز عه‌لی به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: هه‌ر مامۆستایه‌ك خزمه‌تی له‌سه‌رووی پێنج ساڵه‌وه بێت، ده‌توانێت فۆڕم پڕبكاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌م بڕیاره ئه‌و مامۆستایانه ده‌گرێته‌وه ســـــه‌ر به حكـــومه‌تی فیدراڵن، خوازیارین مامـــــۆستایانی ســـــه‌ر به هه‌رێمیش بگرێته‌وه.
خورماتوو، عومه‌ر ئاواره