ئه‌مریكا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له سوریادا كه‌مده‌كاته‌وه، تۆماس باراك نێرده‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هه‌موو بنكه سه‌ربازییه‌كان داده‌خه‌ن و ته‌نها یه‌ك بنكه ده‌هێڵنه‌وه.
تۆماس باراك باڵیۆزی ئه‌مریكایه له توركیا و نیرده‌ی ئه‌مریكاشه بۆ سوریا، له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی «ئێن تی ڤی» توركی باسی له‌وه‌كرد، كه هه‌شت بنكه‌ی سه‌ربازییان له سوریا هه‌بووه و كه‌میانكردووه‌ته‌وه بۆ پێنج بنكه و دواتر سێ بنكه. وتیشی؛ ره‌نگه ته‌نها یه‌ك بنكه بهێڵینه‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له دوو بنكه‌ی سه‌ره‌كیی سه‌ربازی له پارێزگای دێرەزوور له خۆرهه‌ڵاتی سوریا كشاونه‌ته‌وه.
پاشه‌كشێی سه‌ربازه‌كان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له 18ی مانگی ئایاری رابردووه‌وه ده‌ستیپێكردبوو، به‌ڵام له رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا زۆر خێرا بووه و كاره‌كه‌یان ته‌واو كردووه.
هه‌رچه‌نده كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و بنكانه پاشه‌كشێی ته‌واوه‌تی نییه، به‌ڵكو دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی هێزه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاش چۆڵكردنی دوو بنكه سه‌ربازییه‌كه، ده‌ستبه‌جێ تیمێكی كۆماندۆی سه‌ربه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ״هه‌سه‌ده״ له‌و دوو شوێنه‌دا جێگیركران، كه كێڵگه‌ی نه‌وتیی عومه‌ر و كێڵگه‌ی
گازیی كۆنیكۆن.
كوردستانی نوێ