پەیامی پیرۆزبایی كونسوڵی ئێران بۆ ی.ن.ك

״یەكێتی، مێژوویەكی پڕ لە خەبات و قوربانیی هەیە״

12:33 - 2025-06-04
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران، دووپاتیدەكاتەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مێژوویەكی پڕ لە خەبات و قوربانیی هەیە لەپێناوی هێنانەدیی ئازادی، دیموكراسی و مافی مرۆڤدا.
دوێنێ، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی ی.ن.ك، لە مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، پێشوازی لە وەفدێكی باڵای كونسوڵخانەی ئێران لە هەرێم بەسەرۆكایەتیی فەرامەرز ئەسەدی كونسوڵی ئێران كرد، كە بەمەبەستی پیرۆزبایی یادی یۆبیلی زێڕینی یەكێتی، سەردانیان كردبوو.
لە دیدارێكدا، كونسوڵی ئێران، ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و دێرینی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و ی.ن.ك كرد، كە خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال رۆڵی بەرچاوی هەبوو لە بنیاتنان و پەرەپێدانیدا، وتیشی: بە بایەخەوە لە خەباتی دوورودرێژی یەكێتی دەڕوانین و هیواخوازین پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانمان بدرێت.
لای خۆیەوە، وتەبێژی یەكێتی، گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی دووپاتكردەوە و ئاماژەی بە رۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد لە پشتیوانیكردنی خەڵكی كوردستان لە قۆناغە جیاوازەكاندا.
لەكۆتایی دیدارەكەشدا، كونسوڵخانەی ئێران پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی یادی یۆبیلی زێڕینی یەكێتی-یەوە، ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردایەتیی یەكێتی، كرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان