باڵیۆزی سویسرا، رایدەگەیەنێت كە هاوكار و هەماهەنگ دەبن بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو بوارانەی كە دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، كاری تێدادەكات.
دوێنێ، د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، پێشوازی لە دانیێل هون باڵیۆزی سویسرا لە عیراق و دلێر كامیل قەرەداغی نوێنەری باڵیۆزخانەی سویسرا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارێكدا، باڵیۆز د.محەمەد سابیر، پوختەیەكی لەسەر پرۆژە و كار و چالاكییەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، خستەڕوو و رایگەیاند: دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، زیاتر گرنگی دەدات بە پەرەپێدانی بواری رووناكبیری و توێژینەوەی ئەكادیمی، هەروەها پاراستن و ناساندن، ئەرشیفكردنی ژیان و ژیاننامە و فیكر و خەباتی سەرۆك مام جەلال.
لای خۆیەوە، دانیێل هون، ستایشی پلان و پرۆژەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی كرد و رایگەیاند: هەوڵدەدەن بۆ كاری هاوبەش و پێكەوەیی لەگەڵ دامەزراوەكەدا و هاوكار و هەماهەنگیش دەبن لەو بوارانەدا كە كاری تێدا دەكات.