فلاشی ئابووری

رێككەوتنەكەی ئەمریكا و چین هەمیشەیی نییە

09:57 - 2025-06-12
ئابووری
16 جار خوێندراوەتەوە

هوارد لۆتنیك وەزیری بازرگانی ئەمریكا رایگەیاند: ئەمریكا و چین رێككەوتوون لەسەر ئەوەی كار لەسەر دەستنیشانكردنی وردەكارییەكانی ئەو رێككەوتنە بكەن، كە مانگی رابردوو لە جنێڤ هەردوولا پێی گەیشتوون و تایبەتە بە سووككردنی تاریفە گومرگییەكانی سەر هەناردە و هاوردەی نێوانیان.
ئەم رێككەوتنە نوێیە دوای دوو رۆژ لە گفتوگۆی چڕوپڕ، كە لە لەندەن بەڕێوەچوو ئیمزا كرا، بەڵام هیچ لایەنێكیان ئاماژەیان بەوە نەكرد، كە رێككەوتنێكی هەمیشەیی بێت. 
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان