فلاشی ئابووری

ئیسپانیا و كێشەی 100 ملیۆن گەشتیار

09:59 - 2025-06-12
ئابووری
17 جار خوێندراوەتەوە

كارلۆس كوێربۆ وەزیری دارایی ئیسپانیا رایگەیاند: لەوانەیە ئەمساڵ 100 ملیۆن گەشتیار رووبكەنە وڵاتەكەی و ئەوەش كێشەی گەورە بۆ دانیشتوانی وڵاتەكە دروست دەكات، كێشەكانیش دەگەنە ئەو رادەیەی حكومەت ناتوانێت چاوپۆشییان لێبكات.
ساڵی رابردوو ئیسپانیا پێشوازی لە 94 ملیۆن گەشتیار كرد و ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیاریش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و شمەك و كرێی خانوو، كە بە وتەی ئەو وەزیرە دەبێ حكومەت ئەمساڵ چارەسەرێكی بۆ بدۆزێتەوە.
ئەلعەرەبییە

بابەتە پەیوەندیدارەکان