کەس نازانێ خێر لەچیدایە

09:44 - 2025-06-15
هەمەرەنگ
18 جار خوێندراوەتەوە

ســــــەرلەبەیــــــانی رۆژی پێـــــنجشەممــــــــــەی رابــــــــردوو فڕۆكەیەك لە هیندستان بە 229 سەرنشین و 12 كەس لە ستافی فڕۆكەوانییەوە كەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەست دا، بەڵام تەنیا یەك ژن كە بڕیار بوو لەو فڕۆكەیەدا بێت، بەهۆی 10 خولەک دواكەوتنەوە نەگەیشتە فڕۆكەكە و بەجێما، بە واتایەكی دیكە لەگەڵ مەرگدا تەنیا 10 دەقیقە نێوانیان هەبوو.
رۆژنامەی میترۆی بەریتانی وێنەی ژنەكە و راپۆرتێكی لەبارەیەوە بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات، كە ئەو ژنە ناوی (بۆمی چۆهانە) و سەرەتا زۆر بەداخ بووە كە فریای گەشتەكەی نەكەوتووە و بلیتەكەشی بەهۆی دواكەوتنەوە لەدەستداوە، بەڵام دواتــــــــــــــــر كە هەواڵی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە لە كەناڵەكانەوە دەبینێت تووشی شۆك دەبێت، بەتایبەتی ئەو كاتەی كەناڵەكان رایدەگەیەنن، گەشتی ژمارە (AI171)، فڕۆكەكەی كەوتۆتە خوارەوە و كەسی تێدا دەرنەچووە، ئەمیش كە سەیری بلیتەكەی دەكات، تێدەگات هەمان ئەو گەشتەیە كە دەبوو لەگەڵیاندا بڕوات.
بۆمی چۆهان بە نیازبووە خۆی بگەیەنێتە فڕۆكەخانە و بە فڕۆكەیەك كە سەر بە هێڵی ئاسمانی هیندستانە بچێت بۆ لەندەن، بەڵام لە رێگەی بەرەو فڕۆكەخانە دەكەوێتە نێو ترافیكێكی قەرەباڵغەوە و سەرەنجام 10 خولەک درەنگتر دەگاتە فڕۆكەخانە و ئەو 10 خولەکەش دەیكاتە بەبەختترین ژنی جیهان.

ئا: فاروق سەعید حەسەن
ئەلعەرەبییە نێت

بابەتە پەیوەندیدارەکان