جیم فارلی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له كۆمپانیای فۆردی ئه‌مریكی تایبه‌ت به دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئاشكرایكرد، به‌هۆی نه‌بوونی كانزا ده‌گمه‌نه‌كانه‌وه پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان له یه‌كێك له كارگه‌كانیاندا راگیراوه.
فارلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ده‌ستهێنانی كانزا ده‌گمه‌نه‌كان له ئه‌مریكا یه‌كێكه له ئاسته‌نگه‌كانی پیشه‌سازی بۆ كۆمپانیای فۆرد. كێشه‌ی كه‌میی كانزا ده‌گمه‌نه‌كان، په‌یوه‌ندیی به جه‌نگی تاریفه‌ی نێوان ئه‌مریكا و چینه‌وه هه‌یه، چونكه زۆربه‌ی كانزا ده‌گمه‌نه‌كان له چینه‌وه هاورده ده‌كرێن بۆ ئه‌مریكا و هیچ وڵاتێكی دیكه نییه‌تی.
CNN