ئه‌گه‌ر جه‌نگیش روو بدات عیراق كێشه‌ی خۆراكی نابێت

10:21 - 2025-06-15
ئابووری
11 جار خوێندراوەتەوە

محه‌مه‌د حه‌نون وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق رایگه‌یاند: عیراق خۆی ئاماده‌كردووه‌ بۆ ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو، كه‌ به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ روو بدات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا خۆراكی عه‌مباركراوی پێویستی 
هه‌یه و‌ ئاسایشی خۆراكی پارێزراوه‌.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی ئابووریی عیراق رایگه‌یاند: دیداری وه‌به‌رهێنان له‌ عیراق، كه‌ بڕیار بوو رۆژانی 14 و 15ی حوزه‌یران له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت دواخرا بۆ كاتێكی نادیار، ئه‌گه‌رچی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانیشی ته‌واوكرابوون.
ئاژانسی هه‌واڵی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان