چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له سلێمانی له قۆناغی جێبه‌جێكردندان و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی، رایگه‌یاندووه: قشتكردنی شه‌قامی سه‌ره‌كیی نزیك هه‌واری زانكۆ و نۆژه‌نكردنه‌وه و قیرتاوكردنی چه‌ند كۆڵانێك له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ ده‌ستیپێكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: تیمه‌كانمان نزیكه‌ی (80000)م2 قیرتاوی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانییان كردووه كه پێكدێت له گه‌ڕه‌كه‌كانی (سه‌ردار ئاوا، تاسڵوجه، راپه‌ڕین، به‌كره‌جۆ).