فلاشی ئابووری

یەكێتیی ئەوروپا و 76 ملیار یۆرۆ بۆ ژینگە

10:17 - 2025-06-19
ئابووری
68 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی ئاماری یۆرۆستات ئاشكرایكرد، لە ساڵی رابردوودا وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا 76 ملیار یۆرۆیان لە بواری پاراستنی ژینگەدا خەرجكردووە و رێژەی %2ی كۆی گشتی وەبەرهێنانیش بۆ ئەو بوارە تەرخانكراوە.
لە راپۆرتەكەی یۆرۆستاتدا هاتووە، خەرجییەكانی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا لەو ساڵەدا زیاتر بۆ دروستكردنی وێستگەكانی پاكکردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆ و دابینكردنی ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی خاشاك و كڕینی زەویوزار بووە بۆ تەرخانكردنی وەك ناوچەی پارێزراوی سروشتی.
CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان