ناساندنی کتێب

12:22 - 2025-06-30
کەلتور
30 جار خوێندراوەتەوە

کاتێک لە ئەشق دەدوێین لە چی دەدوێین 

کتێبی (کاتێک لە ئەشق دەدوێین لە چی دەدوێین) کۆمەڵە چیرۆکێکی نووسەری ناسراوی ئەمریکی (ریمۆند کارڤەر)ە، راڤین کامەران لە ئینگلیزییەوە کردوویەتی بە کوردی. کتێبێکی قەبارە مامناوەندە و خۆی لە دووتوێی 208 لاپەڕە دەبینێتەوە. لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپکراوە.

 

فیل

کتێبی (فیل) کۆمەڵە چیرۆکێکی نووسەری ناسراوی ئەمریکی (ریمۆند کارڤەر)ە، راڤین کامەران لە ئینگلیزییەوە کردوویەتی بە کوردی. کتێبێکی  قەبارە مامناوەندە و خۆی لە دووتوێی 333 لاپەڕە دەبینێتەوە. ئەم کتێبە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپکراوە.

 

دواهەمین شەوی سەرۆک

کتێبی (دواهەمین شەوی سەرۆک) رۆمانێکی نووسەری جەزائیری (یاسمینە خەزرا) یە، ئازاد بەرزنجی لە عەرەبییەوە کردوویەتی بە کوردی. (یاسمینە خەزرا) نازناوی نووسەری جەزائیری (محەمەد مولسهول)ە. رۆمانەکە باسی دوایین شەوەکانی موعەممەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا دەکات. کتێبێکی قەبارە مامناوەندە و خۆی لە دووتوێی 218 لاپەڕە دەبینێتەوە. لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپکراوە. 


بابەتە پەیوەندیدارەکان